ڤیدیۆ.. هێرشدەکرێتە سەر تابلۆی مۆنالیزا و کرێمی بەردەکەوێت

یەکێک لە سەردانکەرانی مۆزەخانەی لۆڤەر هەوڵیداوە شووشەی پارێزەری تابلۆکەی مۆنالیزا بشکێنێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

پاش ئەوەی کەسەکە نەیتوانیوە شووشەکە بشکێنێت، ڕووکارەکەی بە کرێمێکی سپی پیسکردووە.

ئەوەی بەم کارە هەڵساوە، گەنجێکبووە خۆی لە جلوبەرگی پیرەژنێکدا گۆڕیوە و بەسەر گالیسکەیەکی چەرخەدارەوە، خۆی وەک نەخۆش یان خاوەن پێداویستیی تایبەت دەرخستووە.

لە ڤیدیۆیەکدا کە بە تۆڕە کەمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کارمەندێکی مۆزەخانەکە دیارە، کاتێک شووشەی تابلۆکە پاکدەکاتەوە و یەکێکی دیکەش گالیسکەکە لادەبات.

کاتێک کارمەندانی لۆڤەر گەنجەکە دووردەخەنەوە، هاوار دەکات “بیر لە زەوی بکەنەوە، خەڵک زەوی وێراندەکەن”، ئەمەش ئاماژەیەکە بەوەی کارەکەی پەیوەندیی بە بانگەشەکردنەوە هەبووە بۆ پاراستنی ژینگە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نزیکەی دوو هەزار کارمەند دووردەخاتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هەزار و 900 کارمەند دووردەخاتەوە. میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دوای کڕینی کۆمپانیای گەیمینگ…
زیاتر ببینە

هاكا.. ئه‌و سه‌مایه‌ی له‌ پرسه‌ و ئاهه‌نگ و زۆر بۆنه‌ی دیكه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت

سه‌مای هاكا سەمایەكی نیوزلەندیی ڕەسەنە، مێژوویەكی دوورودرێژی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ خێڵی ماوری، لە ئاهەنگەكانی هاوسەرگیری و بەخاكسپاردن…
Total
0
Share