وەزیری كارەبا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشی پێدرا

كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێم لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەستبەكاربوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، لە لایەن ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ستافی وەزارەتەوە پێشوازی لێكرا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وێرای پیرۆزبایی، هیوای خواست وەزیری سامانە سروشتییەكان لەم ئەركە نوێیەدا سەركەوتوو بێت.

دواتر وەزیری سامانە سروشتییەكان دواتر لەگەڵ ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتدا كۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، چارەسەری پێویست بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی کۆیە…
Total
0
Share