تەندروستیی جیهانی یاساکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەگۆڕێت

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتانی جیهان ڕەزامەندییان داوە لەسەر گۆڕانکاریکردن لە یاساکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە جیهاندا، کە پێیدەوترێت ڕێوشوێنە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان.

ڕەزامەندیدان لەسەر ئەو گۆرانکارییە لەمیانی کۆبوونەوەیەک بۆ پێداچوونەوەی ڕۆڵی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هات، ئەمەش دوای گیانلەدەستدانی نزیکەی 15 ملیۆن کەس بە پەتای کۆرۆنا.

کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە وڵاتانی ئەفریقا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕەخنەیان لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکە گرت.

گۆرانکارییەکان لەلایەن ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت و وڵاتانی ژاپۆن و یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتیی دەکەن، بەمەبەستی چاکسازی و فراوانکردنی ڕێوشوێنەکانی تەندروستیی جیهانی، هەروەها دیاریکردنی پابەندییە یاساییەکان بۆ وڵاتانی جیهان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو هەنگاوەی بە “دەستکەوتێکی گەروە” ناوبرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزه‌ئه‌منییه‌كان 12 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌.. له‌ دیاله‌ كارتى ڤاكسین فرۆشراوه‌

له‌ دیاله‌ 12 كه‌س به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی ڤاكسین ده‌ستگیركران كه‌ پێنج كه‌سیان فه‌رمانبه‌ربوون. شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌…
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
Total
0
Share