دوو بومەلەرزە گەرمیانی هەژاند

دوو بومەلەرزەی یەك لەدوای یەك ناوچەكانی گەرمیانی هەژاند، بەهێز بووە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستپێكراوە.

كاتژمێر 08:50 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك گەرمیانی گرتەوە.

ناوەندی ڕوودانی بومەلەرزەكە لە سەرپێڵی زەهاو بە گوڕی 4.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دووری 70 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەلار بووە.

پەیامنێرمان لە ناوچەكەوە پێیڕاگەیاندین، بەهێز بووە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەڕوونی هەستیپێكراوە.

بومەلەرزەی دووەم کاتژمێر 08:52 خولەك لە گوندی چوارکڵاوی سەر بە قۆرەتو بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر و دووری 25 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەلار ڕوویداوە.

بومەلەرزەكە لە كەركوك-یش هەستیپێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی ئەوروپا لەجیاتی دابینکردنی بودجە بۆ سنوورەکان با وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان سەبارەت بە پرسی کۆچبەران کۆبووەوە، جێگری سەرۆکی…
Total
0
Share