ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییان

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو مەرجانەی لەبارەی دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونەوە بڵاوكراونەتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، ماوەیەكە لە هەندێك پەیج و ماڵپەڕ، ھەواڵی بێبنەما لەبارەی مەرجەكانی پێدانی 20 هەزار شووقەكە بڵاودەكرێنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بۆ خێرا جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەت كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەبەرھێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە،” لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازەكان لەبارەی نرخ و شێوازی قیست و دروستكردنی پڕۆژەكە خراونەتەڕوو، بەڵام تائێستا ھیچ لەو پێشنیازانە نەبوونەتە بڕیار و بەردەوام كاریان لەسەر دەكرێن و دڵنیابن حكومەت ھەوڵدەدات ، بەباشترین شێوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێبكات و كەسانی شایستە سوودمەندبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە رێگای لینکێکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای بەردەوامی…
Total
0
Share