وەرگرتنی گەنم دەستیپێكرد.. شایستە داراییەكانی جوتیاران دەخرێتە بودجەی 2022ی عێراقەوە

وەزیری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی (2014-2015-2016)، بخرێتە بودجەی ساڵی 2022.

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەولێر دەستیپێکرد، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی (2014 و 2015 و 2016)، خراوەتە نێو بودجەی ساڵی 2022ی عێراق و هەرکاتێک بودجە لە پەرلەمانەوە بڕوات ئەو پارەیە لەوێ جێگیر دەکرێت و جوتیاران لێی سودمەند دەبن.

دەربارەی دابەشکردنی بەشە ئاردیش جەختی كردەوە، دابەشکردنی بەشەئاردی هاوڵاتییان دەستیپێکردووە و ئێستاش کە هاتنی گەنم دەستیپێکردووە پڕۆسەکە خێراتر بووە.

جەختی کردەوە، وشکەساڵی کاریگەری زۆری هەبووە و وایکردووە بڕی بەرهەمی گەنم کەم بکات.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ پرسی وەرگرتنی پارەی گەنمی جوتیاران، هەماهەنگییەکی زۆر باش لە نێوان هەرێم و ناوەندا هەیە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق وتیشی، هەموو ڕێکارەکانی وەرگرتنی گەنم بەسەرکەوتووی بەڕێوەدەچن بۆ مسۆگەرکردنی پارەی گەنمی جوتیارانیش پێویست ناکات دڵەراوکێییەک هەبێت لەو بارەیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی مووچەی هەرێم

هەرچەندە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانسالاری لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەکە بۆ…
Total
0
Share