تەندروستیی سلێمانی: شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە

 

 

 

پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆسخانەی منداڵانی سلێمانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی سەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە دەدات کە 40%ی منداڵان بەهۆیەوە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە لە منداڵاندا و زیاتر لە 40% نەخۆشەکان بەوهۆیەوە داخڵی نەخۆشخانە ئەکرێن،هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەکات لەناو منداڵاندا، ئەویش بەهۆی کاریگەریی بەرزی پلەی گەرمایە  کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزدا بێت.

دکتۆر پشدەر داوا لە دایکان و باوکان دەکات کە بەبێ ڕاوێژی پزیشک دەرمان و چارەسەر بەکارنەهێنن چونکە حاڵەتەکان و چارەسەرەکانیش جیاوازن.

دەقی نووسینەکەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان

لە ئێستادا شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبۆتەوە لە منداڵاندا و زیاتر لە ٤٠٪ نەخۆشەکان بەو هۆیەوە داخڵی نەخۆشخانە ئەکرێن،هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە  کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ ووشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و ڕشانەوە.

 

هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

 

لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.

 

بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:

 

١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.

 

٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.

 

٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.

 

٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.

 

٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.

 

٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

 

٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

 

٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

 

تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمینداری یەکگرتوو: لەشکرکێشیی تورکیا بە ڕەزامەندیی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت

بابەتی دواتر

ڕوسیا مووشەكێكی خێراتر لە دەنگ نمایشدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share