وتەكانی كلۆپ پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ

یۆرگن كلۆپ ڕەتیكردەوە هیچ قسەیەك لەسەر داهاتووی مانێ بكات و ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان ئێستا سەرنجیان لەسەر یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگە.

وتیشی: “كێشەی من ئەوەیە بەرامبەر یانەیەك یاریی دەكەم كە لە یاریی كۆتاییدا نادۆڕێت.”

بەشێك لە قسەكانی كلۆپ

– تەركیزم لەسەر یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگە و بەرامبەر یانەیەك یاریی دەكەین كە زۆرترین ناسناوی هەیە و ڕووبەڕووی ڕاهێنەرێكیش دەبینەوە كە سێ جار بوەتە پاڵەوان.

– گرنگی بەو پڕوپاگەندانە نادەم كەلەسەر مانێ دەكرێت و ئێستا ئێمە یاریی كۆتایمان هەیە

– مانێ یەكێكە لە ڕكابەرەكان بۆ تۆپی ئاڵتون گەر ببینە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

– تیاگۆ ئالكانترا و فابینیۆ پێكانەكانیان تێپەڕاندوە

– ناتوانم بڵێم چ یانەیەك پاڵێوراوی سەرەكییە هەردوو یانەكە چانسیان وەك یەكە

 – كێشەكە ئەوەیە بەرامبەر یانەیەك یاریی دەكەین كە لە یاریی كۆتایی بە ئاسانی نادۆڕێت.

بابەتی پێشتر

پاشماوەی شارێكی سەردەمی شارستانیی مایا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانن لە یاسای بەتاواندانانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی، ماتیۆ لاهۆزی وەک ناوبژیوانی ڕوبەڕوبوونەوەی کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا دیاریکرد. بڕیارە شەممەی داهاتوو…
Total
0
Share