ئەمریكا لەبارەی سوریاوە هۆشداری بە توركیا دەدات

ئەمریكا لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا بۆ سەر سوریا هۆشداریدەدات و بەرپرسێكی ئەو وڵاتەش ڕایدەگەیەنێت، هانی توركیا دەدەن لەناوچەكانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامنەدات.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی نیگەرانە بە زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، باوەڕیان وایە زیادبوونی گرژییەكان لەو سنوورانە كاریگەری لە ژیانی هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە دروستكردووە.

ئاماژەی بەوەكرد، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەو ناوچەیە دووپاتدەكاتەوە و وتیشی ” دەبێت توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامنەدات و پابەندی ئاگربەست بێت و زیادبوونی گرژییەكان لەو ناوچانەدا كاریگەری نەرێنی لەسەر هەوڵەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share