کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی خۆڵبارین ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان تۆز و خۆڵ دەبێت و کاریگەریی خۆڵبارین لە کاتەکانی ئێوارەدا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
هەروەها سبەینێ خۆڵبارین بەردەوامدەبێت، لە سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان تۆز و خۆڵ دەبێت، بەڵام لە هەولێر و دهۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت.