بەهۆی خۆڵبارینەوە زانکۆیەکی سلێمانی دەوامی ڕاگرت

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی خۆڵبارین و ڕێنماییە تەندروستییەکان دەوامی زانکۆکە ڕادەگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا زانکۆی پۆلیتەکنیک بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان بریاڕیان دا بە ڕاگرتنی دەوام.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیاری دەوام بەپێی ئەو دەسەڵاتانەیە کە پێیاندراوە و بەپشتبەستن بە ڕێنماییە تەندرووستییەکانی وەزارەتی تەندرووستیی هەرێم و ناوەند و زانیارییە کەشناسییەکانە کە ئەمڕۆش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

بڕیارەکە سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگاکان و دامەزراوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیش دەسەڵات دەداتە ئەنجومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان بە گونجاندنی خشتەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ ئەم بڕیارەی ڕاگرتنی دەوام.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share