باوكێك لەڕێگەی فەیسبووكەوە گێچەڵی بە كوڕەكەی كردووە

هێزەكانی پۆلیس 15 كەسیان بە تۆمەتی گێچەڵپێكردنی ئەلیكترۆنی دەستگیركرد، دووانیان هەڕەشەیان لە هاوژینەكانی پێشوویان كردووە و باوكێكیش گیچەڵی بە كوڕەكەی خۆی كردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، پۆلیسی كۆمەڵگەیی عێراق ڕایگەیاند، لە 72 كاتژمێردا 15 حاڵەتی گێچەڵپێكردنی ئەلیكترۆنی ڕاگیراون كە لە هەشت پارێزگادا ئەنجامدرابوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، زۆرێك لە حاڵەتەكان گێچەڵپێكردن بوون لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و زانیارییان لە كەسەكان كردووە ئەگەر پارەیان پێنەدەن.

دوو لە كەیسەكان، هاوسەری پێشووی دوو ژن بوون كە هەوڵیانداوە لەڕێگەی گێچەڵپێكردنەوە ژنەكان ناچاربكەن بە بەجێهێنانی ئارەزووەكانیان و دەستبەرداربوون لە مافەكانی دوای جیابوونەوە.

وەك پۆلیسی كۆمەڵگەیی عێراق دەڵێت، یەكێكی تر لە كەیسەكان هەڕەشەكردن و گێچەڵپێكردنی باوكێك بووە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەرامبەر بە كوڕەكەی، هۆكارەكەشی ئەوە بووە كوڕەكە ماڵی باوكی بەجێهێشتووە و نەیویستووە لەگەڵ خێزانەكەیدا بژی.

بابەتی پێشتر

میدالیاکەی پیۆلی دزراوە و ڕایەڵەی یانەکان وەڵامیان دایەوە

بابەتی دواتر

"قۆناغێکی نوێ لە وێنەگرتندا".. شاومی مۆبایلێکی نوێ دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share