دهۆک.. ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا

 

لە قەزای بەردەڕەشی سەربە پارێزگای دهۆک ژنێک کوژراوە و بەپێی وتەی کەسانی نزیک لە ژنەکە لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو لە گوندێکی قەزای بەردەڕەش ڕوویداوە و ژنە کوژراوەکە خاوەنی پێنج منداڵە.

کەسە نزیکەکانی ئەو ژنە قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، کە تاوانەکە لەلایەن هاوسەری ژنەکەوە ئەنجامدراوە و هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.

تائێستا هاوسەری ئەو ژنە دەستگیرنەکراوە و دوای ڕووداوەکە هەڵاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share