دوای شەش ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمی پیاوێك دۆزرایەوە كە سێ هاوژینی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، دوای شەش ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمی پیاوێك دۆزرایەوە كە سێ هاوژینی هەیە.

هێمن سلێمان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، دوای شەش ڕۆژ لە دیارنەمانی هاوڵاتییەكی نیشتەجێی ناحیەی “چرە”ی سەر بەپارێزگای دهۆك، ئەمڕۆ شەممە تەرمەكەی لە سنووری ناحیەی ئەلقوشی سەر بە پارێزگای نەينەوا و بەهەماهەنگی نێوان پۆلیسی دهۆك و پۆلیسی موسڵ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوە كرد،ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 61 ساڵە و خاوەنی سێ هاوژین و 25 منداڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی هەولێرمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا بكوژی هاوڵاتییەكەی هەولێرمان دەستگیركرد”. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share