هاوڵاتییان تێدایە.. لە بۆردوومانەكەی ئاغجەلەردا پێنج كەس بوونەتە قوربانی

پۆلیسی چەمچەماڵ ئاماری قوربانییانی بۆردوومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی لە سنووری ئاغجەلەر ڕاگەیاند، پێنج كەس كوژراون.

ئەم بەیانییە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە سنووری گوندی “تووتەقەڵ” لە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێكیان پێكا، بەوتەی پۆلیسی چەمچەماڵ پێنج كەس بوونەتە قوربانی.

لەنێو قوربانییەكاندا هاوڵاتیی مەدەنی هەن.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سێ لە قوربانییەكان گەریلان و دووانەكەی دیكە هاوڵاتیی مەدەنین.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

بابەتی دواتر

ئایا ڤیتامینەکان کێشت زیاد دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share