ڕوسیا هەناردەی غازی بۆ فنلەندا ڕاگرت

وێستگەیەكی غاز نزیك لە وارسۆ- پۆڵەندا فۆتۆ: AP

كۆمپانیای (غاز پڕۆم ئێكسپۆرت)ی ڕوسیا لە كاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆوە هەناردەی غازی بۆ فنلەندا ڕاگرت.

كۆمپانیاكە دوێنێ كۆمپانیای وزەی (Gasum Oy)ی فنلەندی لەبارەی وەستاندنی هەناردەی غازەوە ئاگاداركردەوە.

بەپێی وەزارەتی كار و ئابوریی فنلەندا پێدەچێت بڕیارەكە بەهۆی ڕەتكردنەوەی وڵاتەكەیەوە بێت لە پێدانی پارەی غاز بە ڕۆبڵی ڕوسی.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی گرێبەستە درێژمەوداكەی نێوانیان پارەدان بە دراوی یۆرۆ دەبێت.

بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا و هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئەو وڵاتەوە، ئەمریكا و بەشێكی زۆری وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا سزای كەرتی وزەی ڕوسیا بدەن.

لە بەرامبەردا ڕوسیا بڕیاریدا فرۆشی غازەكەی لە دراوەكانی دیكەوە بۆ ڕۆبڵ بگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share