ڕاپەڕین.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە خنکاوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، کەمێک ئەمڕۆ هەینی تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووباری گوندی دۆڵەبەفرە خنکاوە.

ئەو گەنجەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی ( ع . ع . ح )ـە و ڕەگەزی نێرە، لەدایک بووی ساڵی 2004ـە پیشەی خوێندکارە، دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی سەربە قەزای پشدەر (قەڵادزێ)یە.

هاوڕێکانی ئەو گەنجە ڕووداوەکەیان بەمجۆرە بۆ پۆلیس گێڕاوەتەوە، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوون بۆ نزیک ڕووبارەکە، بەڵام هاوڕێکەیان چووە بۆ مەلەکردن و بەهۆی نەشارەزایی خنکاوە، کە پێشتر پێیان وتووە مەچۆ بۆ مەلەکردن”.

دوای تێپەڕینی زیاتر لە یەک کاتژمێر لە دیارنەمانی تەرمەکەی لەلایەن ئاسایشی ژاراوەوە دەرهێندراوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەسەڵاتەكانمان بۆ چارەسەركردنی مووچە بەكاردەهێنین

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دەسەڵاتەكانيان دوای پشووەكانی جەژنی نەورۆز ڕێوشوێنە كارگێری و ئیدارییەكان دەگرنەبەر بۆ چارەسەركردنی…
Total
0
Share