حکومەت دوادەکات بەهەمان شێوەی فرسەت سۆفی پارێزگاری نوێ کارەکانی بکات

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دوای لە پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت کرد کە بەهەمان ڕۆحیەتی فرسەت سۆفییەوە بەردەوام بێت لەکارەکان.

لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ 22 ی تشرینی دووەم ،ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت داوایکردووە کەلێن لە کارەکانی پارێزگاری هەولێردا دروست نەبێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندووە، ” پێویستە لەمەودوا بەهەمان ڕوحیەت و دڵسۆزی و لەخۆبردویەوە لەسەر ڕێگای خوالێحۆشبوو بەردەوامی بەکارەکان بدرێت، بۆ ئەومەبەستەش وەک سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیین هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکتان پێشکەشبکەین، و گرنگ ئەوەیە بەهەموولایکمان نەهێڵین هیچ کەلێنێک لەکارەکان دروست بێت”.

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وەک تیمی پارێزگا و تەواوی یەکە ئیدارییەکان و سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دڵنیایی دراوە هەروەک چۆن لەڕابردوودا شانبەشانی فرسەت سۆفی کارەکان ڕاییکراوە، بۆلەمەودواش وەک یەکتیم هەموو هەوڵەکان بخرێتەگەڕ و بەهەمان ڕۆحییەتی پارێزگاری کۆچکردوو کارەکان بەڕێبکرێت.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بە توشبووانی تالاسیما لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

ئەمریكا پاڵپشتی بۆ حكومەتی عێراق دوپاتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share