دادگای فیدراڵی وەڵامی سەرۆك كۆمار دەداتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق، وەڵامی نووسراوێكی سەرۆك كۆمار دەداتەوە كە تیایدا داوای لە دادگاكە كردبوو ڕوونكردنەوە لەبارەی كار و ئەركی حكومەتی كاربەڕێكەر و دەسەڵاتەكانییەوە بدات.

لە نووسراوێكدا دادگای فیدراڵی دەڵێت، “بەپێی ماددەی 64/ دووەم لە دەستووری ساڵی 2005ی عێراق، حكومەتی بەڕێكەری كاری ڕۆژانە واتە حكومەتێك كە دەسەڵاتەكانی سنووردارن”.

دادگای فیدراڵی ئاشكرایكردووە كە لە دوو دۆخدا حكومەت دەبێت بە كاربەڕێكەر، یەكەم وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران بەپێی حوكمەكانی ماددەی 61/ هەشتەم، یاخود هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران وەك لە ماددەی 64/ دووەم لە دەستووردا هاتووە.

دادگاكە دەسەڵاتەكانی حكومەتی كاربەڕێكەری بەپێی ئەو ماددانەی دەستوور دیاریكردووە و دەڵێت، “حكومەت كاری ڕۆژانە ڕاییدەكات و بەردەوامدەبێت لە خزمەتكردنی گەل”، بەڵام دەسەڵاتی دەركردنی بڕیاری گەورەی نییە.

ڕۆژی 15ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵیی عێراق پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كە لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كرابوو بە مەبەستی پەسەندكردنی، ئەو كات دادگاكە ڕایگەیاندبوو، حكومەتی ئێستای عێراق حكومەتێكی كاربەڕێكەرە و دەسەڵاتەكانی سنووردارن و دەسەڵاتی داڕشتنی پڕۆژەیاسای نییە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: ئەو 20 هەزار یەكەی دروستدەكرێن بۆ كەسانی هەژار و كەمدەرامەتن

بابەتی دواتر

لە هەرێمی كوردستان دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share