كەمێك لەمەوبەر گەنجێك لە بەلەمەكەی كەوتەخوارەوە و لە ئاوی دەریاچەی دوكان-دا خنكا.
ڕێژین ڕەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە كاتی لێخوڕینی بەلەمێكی بچووكدا گەنجێك كەوتووەتە ئاوی دەریاچەی دوكانەوە و خنكاوە.
وتیشی، ئەو كەسەی خنكاوە خەڵكی شاری سلێمانی-یە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەكەن و بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن.