ئەمشەو پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی بەغداد 11 قوماربازیان دەستگیركرد كە لە كافتریایەكدا سەرگەرمی قوماركردن بوون.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، كافتریاكە لە ناوچەی بەغداد جەدیدەی باشووری بەغدادە و كەلوپەلی قوماركردنی تیادا دانراوە و ئەو 11 كەسە لە كاتی قوماركردندا دەستگیركراون.
سەرچاوەكە دەڵێت، “قوماربازەكان لەناو كافتریایەكدا خواردانەوەی كحولییان دەخواردەوە و قوماریان دەكرد و بڕێك پارە دەستیبەسەردا گیراوە”.
ئاشكرایكردووە كە لە هەمان شوێندا “دەستگیراوە بەسەر چەندین پۆستەر و نووسراوی گروپی مەولەوییەكاندا كە دژایەتیی مەرجەعییەتی شیعەكان دەكەن”.