ئەدهەم بارزانی لەبارەی داگیركاریی توركیاوە داوایەك ئاراستەی پەرلەمان دەكات

ئەدهەم بارزانی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكانی توركیا ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، “خاكی وڵاتمان لەلایەن توركیاوە داگیر دەكرێت، پێویستە هەڵوێستی نەتەوەییمان هەبێت”.

لە نووسینێكدا كە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئەدهەم بارزانی نووسیویەتی، “پەرلەمانی بەڕێزی کوردستان، زۆر بە کورتی پێویستە لە دەرەوەی کێشە ناوخۆیی فراکسیۆنەکان، بیر لە داگیرکردنی خاکی وڵاتمان، باشوروی کوردستان بکرێت لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە”.

پێشیوایە، “ئەم بابەتە لە سەرووی هەموو شتەکانی ترەوەیە”، چونكە وەكو خۆی دەڵێت، “ئەو پرسە بوون و نە بوونمانە و کۆتایی هەموو شتێک و هەموومانە پێکەوە بەبێ جیاوازی، کۆببینەوە و هەڵوێستی نەتەوایەتیمان هەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێندرێت”
فەهمی بورهان: داوادەكەین سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكان دوابخرێت

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داوادەكات سەرژمێریی لە ناوچەكانی ماددەی 140 دوابخرێت، تا ئەوكاتەی…
Total
0
Share