کەشناسی: لە سبەینێوە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی خۆڵبارین ئەمڕۆ کەمتر دەبێتەوە و لە سبەینێوە کۆتاییدێت.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامیی خۆڵبارین  و لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکەی نامێنێت.

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیی زوودا خۆڵبارین دەبێت و دواتر کاریگەرییەکەی نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share