سبەینێ مەرزی کێلێ دەکرێتەوە

پاش ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی کێلێ راوەستا، بڕیارە سبەینێ مەرزەکە بکرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە مەرزی کێلێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش ئەوەی بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک هاتوچۆ لە مەرزەکە راگیرا، ئێستا رێگەکانی ناوچەکە پاککراوەتەوە و هەموو گرفتەکان چارەسەرکراون.

وتیشی، لە ئەمڕۆوە هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزەکە دەستیپێکردووەتەوە، بڕیاریشە سبەینێ جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکە دەستپێبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان” هاتە دەنگ

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی چەند هاوڕەگەزخوازێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە ڕایگەیاند کە نیگەرانە لەو ڕوداوە. کونسوڵخانەی…
Total
0
Share