سوید بڕیاریدا داواكاری بوونە ئەندام پێشكەشی ناتۆ بكات

سەرۆك وەزیرانی سوید ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بڕیاریداوە داواكاری بۆ چوونەناو هاوپەیمانیی ناتۆ پێشكەش بكات، بەمەش هەمان هەنگاوی فنلەندا دەگرێتەبەر و ناكۆكییەكانی لەگەڵ ڕوسیا زیاددەكات.

ماگدالینا ئەندرسۆن سەرۆك وەزیرانی سوید دوای ڕاگەیاندنی بڕیارەكە وتی، وتووێژەكانی چوونەپاڵ هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) زیاتر لە ساڵێك ناخایەنێت.

بڕیارەكەی سوید پاش بڕیارێكی هاوشێوەی فنلەندایە، بەمەش هەردوو وڵاتە نزیكەكەی ڕوسیا دەبنە جێپێیەكی نوێی ناتۆ لەنزیك سنوورەكانی ئەو وڵاتە، كە لەئێستادا بەهۆی نیازێكی لەوشێوەیەوە لە شەڕێكی چەند مانگیدایە لەگەڵ ئۆكرانیا.

لای خۆیەوە كرملین ڕایگەیاند، بڕیاری فنلەندا و سوید بۆ چوونەپاڵ ناتۆ نابێتەهۆی باشبوونی ئاسایش لە ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

نرخی گەنم بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بۆ یەکەمین جار.. کتێبێکی فیکریی بەختیار عەلی بە ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
Total
0
Share