“هەفتەی یەکلاکەرەوە” لە بەرشلۆنە دەستی پێکرد

دوای یەکلاییبوونەوەی پێگەی یانەی بەرشلۆنە لە ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیسپانیا، لەم هەفتەیەوە ئیدارەی یانە دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەم هەفتەیە بۆ یانەی بەرشلۆنە ئاگرین و یەکلاکەرەوە دەبێت، چاڤی لەگەڵ یەک بە یەکی یاریزانان کۆدەبێتەوە و لەبارەی داهاتوویان و پرۆژەکانییەوە بۆچوونەکانی ئاشکرا دەکات، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی یانە لە ڕووەکانی دارایی و کارگێڕییەوە پێگەی یاریزانەکان یەکلایی دەکەنەوە.

پێشوەختە چاڤی یاریزانە ناپێویستەکانی دەستنیشان کردووە، ئیدارەی لاپۆرتا لەم هەفتەیەوە داوایان لێدەکات بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێن و دەرفەتیش لەبەردەم یاریزاناندا هەیە لەگەڵ یانەی نوێ دانوستاندن بکەن.

دوای ئەوەی پێگەی یانەکە وەک دووەمی ڕیزبەندیی لالیگا یەکلایی بووە، وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکان و سوپەری ئیسپانیا دەکەن.

بەرشلۆنە لەڕێگەی مارکێتین و بوارە بازرگانییەکانەوە چاوەڕێی داهاتی 200 ملیۆن یورۆ دەکات، هەروەها ئەگەر هەیە 100 ملیۆن لە ڕێککەوتنی نێوان (CVC) و لالیگا بەدەست بهێنن کە کۆی گشتی داهاتەکان 300 ملیۆن دەکات، ئەوەش ڕێگەیان پێنادات بۆندی گەورە و گرانبەها واژۆ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share