دادگا لەبارەی پێنج زیندانیكراوەكەی شیلادزێ بڕیاریدا

دادگای تاوانەكانی هەولێر بڕیاری سەپاندنی دوو ساڵ زیندانی بەسەر پێنج زیندانیكراوی شیلادزێ دەركرد و پارێزەرەكانیشیان دەڵێن، دوای مانگێك بە ڕێككاری “ئازادكردنی مەرجدار” ئەو زیندانیانە ئازاد دەكرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە دادگای 2ی تاوانەكانی هەولێر، دوای 550 ڕۆژ لە زیندانیكردنیان پرۆسەی دادگایی كردنی پێنج چالاكوانی شیلادزێ كە پێكهاتبوون لە (مەحمود ناجی سدیق، نێچیرڤان بەدیع حاجی، کوڤان تارق، جبرائیل ئەمجەد، یوسف مستەفا)بەڕێوەچوو.

دەستگیركراوەكان، بە تۆمەتی “تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی و چەند گروپێكی سۆشیال میدیا كە لە دژی بەرژەوەندییەكانی هەرێم كاریانكردووە دەستگیركرابوون”.

لە دانیشتنەكەی دادگادا بەپێی وتەی تیمی پارێزەرانی زیندانیكراوەكان كە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، دادگا بڕیاری سزای زیندانی دوو ساڵی بەسەریاندا سەپاندووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەوان ئەو ماوەیە لە زینداندا بوون بە بێ ئەوەی دادگایی كرابێتن، بەپێی یاسا لە دوای 30 ڕۆژ بەسەر بڕیارەكەدا هەولێر دەست بە “ئازادكردنی مەرجدار” دەكەن و لە ماوەی هەفتەیەكدا ئازاد دەكرێن.

هاوكات بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “چاوەڕێی ئازادبوونی دەستگیركراوەكان بووین، بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەكیان لەسەر نەبووە، بەڵام ڕێز لەبڕیارەكەی دادگا دەگرین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە كە كۆسپ و ئاستەنگیان بۆ دروستبكات

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەردەوامدەبین لە پشتگیریكردنی وەبەرهێنەران و بە توندی رووبەڕووی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە…
زیاتر ببینە

حكومه‌تی هه‌رێم بۆ توركیا: داربڕین له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داری ناوچه‌ سنورییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و جەخت لەوەدەكاتەوە، به‌ فه‌رمی ئاگاداری…
Total
0
Share