شەڕێكی سەخت لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا لە دەڤەری برادۆست دەستیپێكردووە و هەپەگەش كوژرانی دەیان سەربازی توركیای ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، لە ناوچەی برادۆست گەریلا چالاکیی گەورەیان لە دژی بنکە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا و بە دەیان سەرباز کوژران و برینداربوون.
باسیلەوەشكردووە، “بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی گەریلا چالاکییەکی گەورەیان دژ بە سەربازگەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستپێکردووە لە گوندەکانی چیادێل و گەروخاڵەت، لە دەشتی هێرت لە دەڤەری برادۆست و شەڕ و پێکدادان تا بەیانیی ئەمڕۆش بەردەوامبووە”.
هەربەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك پەكەكە، لەو چالاکییانەدا بە دەیان سەربازی تورکیا کوژراون و برینداربوون و دوو جاریش هێلیکۆپتەری توركیا لە ناوچەکە نیشتووەتەوە، بۆ هەڵگرتنەوەی بریندارەکان و تەرمی کوژراوەکان.