چەند هۆکارێک بۆ هەڵوەرینی قژ

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ” Dosfarma”، چەند هۆکارێکی سەرەکی هەن بۆ هەڵوەرینی قژ.

هۆکاری بۆماوەیی

هەندێک جار هۆکاری هەڵوەرینی قژ بۆماوەییە و مێژوویەکی خێزانیی هەیە. ئەم جۆرە هەڵوەرینەی قژ، لەسەرخۆ و قۆناغ بە قۆناغ ڕوودەدات.

بەپێی خوان دیسمۆنتێس دامەزرێنەری ” Dosfarma”، چارەسەری ئەم کێشەیە بەکارهێنانی دەرمانی مینۆکسیدێل-ە.

سترێس و بارگرانیی دەروونی

سترێس و خۆماندووکردن دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، بە ڕێژەیەکی هێندە بەرچاو کە دەگاتە نزیکی هەڵوەرینی 100 تاڵ لە ڕۆژێکدا.

قژهەڵوەرینی وەرزی

ئەم جۆرەیان کاتییە، چونکە لەگەڵ هەڵوەرینی چەند تاڵێکدا، چەند تاڵێکی دیکە گەشە دەکەن. بەڵام پزیشکان هۆشداریدەدەن لە باری درێژەکێشانیدا نابێت فەرامۆش بکرێت. بۆیە گەر حاڵەتەکە لە سێ مانگ زیاتر درێژەی کێشا، گونجاوترە سەردانی پزیشک بکەیت.

نەخۆشییەکانی سیستمی بەرگری

هەندێک لە نەخۆشییەکانی سیستمی بەرگرییش دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ. دیارترین جۆری ئەم نەخۆشییانە “سەعلەب”ە، کە دەبێتە هۆی لەناوچوونی تاڵەمووەکان.

هەروەها ئەم حاڵەتە تووشی 20%ی نەخۆشان بە کۆرۆنا دەبێت، پاش چاکبوونەوەیان.

هەڵکشانی تەمەن و پیری

تێپەڕینی کاتیش دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ. چونکە لە پیریدا قژ بێهێزتر دەبێت و زیاتر هەڵدەوەرێت.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی پڕۆژەیاسایەكی دڵخوازی سەدر و حەلبووسی ڕەتكردەوە

بابەتی دواتر

نرخەكانیان لە 100 ملیار دینار زیاترە.. 35 دۆنم زەویی چاڤی لاند دەخرێتە زیادكردنی ‏ئاشكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share