دادگای فیدراڵی پڕۆژەیاسایەكی دڵخوازی سەدر و حەلبووسی ڕەتكردەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرابوو، وە پڕۆژەیاسایەكی دڵخوازی سەدر و حەلبووسی بوو.

له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پەرلەمانتار باسم خه‌شان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دادگای فیدراڵیی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای ئاسایشی خۆراك كۆبووه‌وه‌ و بڕیاریدا كه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی دارایی ڕەوانەی پەرلەمان کرابوو، وە دڵخوازیی سەدر و حەلبووسی بوو، بڕیاریشبوو له ‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک، لە 10 ماددە پێکھاتووە و تیایدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی هەژمارێکی بانکی دەکات بۆ کۆکردنەوەی نزیکەی 45 تریلیۆن دینار، لە پارەی زیاد لە بودجەی ساڵانە و قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی، بە مەبەستی بەکارھێنانی بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا، لە ڕێگەی دابینکردنی پارە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە و کڕینی گەنم، لەگەڵ پێدانی شایستەی ساڵانی ڕابردووی جوتیاران.

بابەتی پێشتر

ئاماری مانگێكی بڵاوكردەوە.. هەپەگە شكاندنی "چنگ"ی توركیا ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

چەند هۆکارێک بۆ هەڵوەرینی قژ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share