لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کوژراو و بریندار هەیە

خۆپیشاندان دژ بە گرانی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و کوژراو، بریندار و چەندین دەستگیرکراو هەن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە، لە چەندین جێگە گرژی و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبووە و تا ئێستا 3 کەس لە شارە جیاجیاکان بوونەتە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا تا ئێستا زیاتر لە 4 بریندار و 25 دەستگیرکراو هەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندان بە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دژ بە گرانیی خۆراک و شتومەک بڵاوبووەوە و خەڵک بە دروشمەوە ڕژانە سەر شەقامەکان، لە لایەکی دیکەشەوە بارودۆخەکە لە چەند ناوچەیەک تاڵانکردنی فرۆشگاکانی لێکەوتەوە.

پێشتر حکومەتی ئێران لە بڕیارێکی نوێدا ڕایگەیاندبوو، نرخی چەند خۆراکێکی سەرەتایی دەگۆڕدرێت لەڕێی لێبڕینی هاوکارییە خۆراکییەکانیانەوە، هەروەها نرخی گەنم و جۆش دەگۆڕدرێن بەپێی ئەو بەرهەمانەی لێیان درووستدەکرێت، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەیەکی توند لە نرخی نان و پێکهێنەرە سەرەکییەکانی سفرەی هاوڵاتییاندا.

پاش ئەم بڕیارە، ڕاستەوخۆ نرخی ڕۆنی چێشتلێنان بۆ 4 هێندە زیادیکرد و مریشک و هێلکەش بۆ زیاتر لە 2 هێندە.

جێی ئاماژەیە، هەر لەم ماوەیەدا نرخی نان بووەتە 5 هێندەی مانگی پێشوو، “بابۆڵە” و خواردنە خێراکانی دەرەوەش بۆ زیاتر لە 10 هێندە گران بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: ئێـ.ـران هیچ فڕۆکەیەکی ئێمەی نەخستووەتەخوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F-15 لەلایەن ئـ.ـێرانەوە ڕەتدەکاتەوە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەو…
زیاتر ببینە

بەریتانیا بۆ یەكلاكردنەوەی ‘تاوانی جەنگ’ی سەربازانی لەعێراق 26 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە

ڕۆژنامەی (زە سەن) لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایدەكات، بەریتانیا بۆ یەكلاكردنەوەی سكاڵای “تاوانی جەنگی نەسەلمێنراو” كە سەربازەكانی لە عێراقدا ئەنجامیانداوە…
Total
0
Share