ئەمڕۆ كارەبای 24 كاتژمێری بە هاوڵاتییانی هەرێم دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی كارەبا، وزەی كارەبا بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بۆ سەرجەم شار و ناوچەكان دابینبكات.

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا وزەی کارەبا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دابینبکات بۆ هەمو ناوچەکان وەک و تاقیکردنەوە بۆ دیاریکردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە وزەی کارەبا، لە ڕێگای ئەم تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاری دەکرێت.

وتیشی، “ئێمە لە لیژنەی پیشەسازی و وزە ئەم کاتە بەگونجاو نازانین بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە، چونکە لەم کاتەدا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەکارهێنانی کارەبا ڕێژەکەی کەمە و هاوڵاتییان زۆر کارەبا بەکارناهێنن لە چاو وەرزی زستان و هاوین”.

بەهۆی ئەم جۆرە تاقیكردنەوەیەوە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕی پێویستی كارەبا بە سنووری سلێمانی و دەوروبەری نەدراوە، وەك ئەوەی ئەندامەكەی ئەنجومەن ئاماژەی پێداوە

ڕێژەی پێدانی كارەبا بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نزیکە 34% بووە، بەڵام پشكی کارەبای پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نزیکەی 66% بووە.

كەریم عەلی ئەوەشی خستەڕوو، لە هەستكردنیان بەو گرفتە پێشنیار دەكەن كاتی تاقیكردنەوەكە بخرێتە مانگەكانی تەمموز و ئاب، یاخود كانوونی دووەم و وشوبات لە ساڵەكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو پارەیەی لە هاوکارییەکانی چەمچەماڵ ماوەتەوە لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریدا خەرجدەکرێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، وەک بەڵێنمان دابوو کە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش بەجێناهێڵین و ئەو پارەیەی لە…
Total
0
Share