یەكێتیی مامۆستایان چەند داواكارییەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوەكە داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات ئەژماری بانكی بۆ مووچەپاشكەوتكراوەكانی مامۆستایان دروستبكات و پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستپێبكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان كە بەبۆنەی 60 ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوەكە بڵاولكراوەتەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە حكومەتی هەرێم ئەژماری بانكی بۆ مووچە پاشكەوتكراوەكانی مامۆستایان دابنێت و پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، تائێستا 65%ی مامۆستایان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون و پێویستە كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەربكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەدوای گیانلەدەستدانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی لابردنی چەوری وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا

لەدوای گیانلەدەستدانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی لابردنی چەوری زیادەی ورگ، وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە و ئەو…
Total
0
Share