پۆلیسی هەولێر لەبارەی شەڕەكەی خەبات ڕوونكردنەوە دەدات

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە شەڕەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی گوندێكی سەر بە قەزای خەباتدا پێنج كەس كوژراون و دووانی دیكەش برینداربوون كە كەسی نزیكی یەكترن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر 07:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگاداركرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەورەبەن سنووری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.).

دەشڵێت، دوای ئەوەی هێزەكانیان گەیشتنە شوێنی مەبەست بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی شوێنی ڕووداو و ئارامکردنەوەی ئەو گرژییەی دروست بووبوو، دەرکەوت لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵی و گرژی لەنێوانیان ڕوودەدات.

بەهۆی شەڕەكەوە لە لایەنی یەکەم (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (س. ا. ر.) کوژراون و لە لایەنی دووەم (ف. ح.) کوژراوە، دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ف. ح.) و (ن. ح.) زامداربوون كە برای كوژراوەكەی لایەنی دووەمن و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، وەك ئەوەی لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی تاوانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن بەهێز و خێرا ‏دەستیپێكردووە

وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەتای شەپۆلی چوارەم، بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی…
Total
0
Share