پۆلیسی هەولێر گەنجێك دەستگیردەكات هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە كچێك كردووە و بەهۆیەوە خۆی كوشتووە

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، “هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچەی ماوەیەك لەمەوبەر لە هەولێر بێسەروشوێن بوو و دواتر خۆی كوشتووە، دەركەوتووە كوڕێك لە ڕانیەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لێكردبوو”.

موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ”دوای ئەوەی كچە خوێندكارێكی تەمەن 20 ساڵان لە ھەولێر بێسەروشوێن بوو، دواتر دەركەوت كچەكە خۆی لە بینایەك هەڵداوەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

ئاشكرایكرد، دوای لیكۆڵینەوەكانی پۆلیسی هەولێر دەركەوت كوڕێك لە ڕانیە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لێكردووە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وتی، “بە هاوكاریی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە و هەولێر، تۆمەتبارەكە دەستگیركرا لە ئێستادا  تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەكەیدا كە چەندین ئافرەتی دیكە وێنەیان لە مۆبایلەكەی هەبووە و هەڕەشەی لە چەندین ئافرەتی دیكە كردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانی گردی زەرگەتە: پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و کۆنفرانسی سبەینێ خەوشی یاسایی لەسەرە

باڵی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، “پێشتر کۆنفرانسمان ئەنجامداوە و داوای پەسەندکردنیمان کردووە، کۆنفرانسەکەی سبەینێش خەوشی یاسایی لەسەرە”.…
زیاتر ببینە

ڕۆشنبیریی سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی بەختیار سەعید ڕوونكردنەوەی هەیە

دوای ئەوەی “بەتۆمەتی پێشێلكردنی مافی چاپكردن”، هونەرمەند بەختیار سەعید ‏دەستگیركرا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك ‏بڵاودەكاتەوە،…
Total
0
Share