ڤیدیۆ.. لە ئۆتۆمبێلێكی جوڵاودا ژنێكی بێهۆش ڕزگاردەكرێت

دیمەنێكی ساتی ڕووداوەكە

پۆلیس ڤیدیۆی ساتێكی سامناكی ئافرەتێكی بوراوە (لەهۆشخۆچوو)ی لەناو ئۆتۆمبێلە جوڵاوەكەیدا و لە شەقامێكی قەرەبالغ بڵاوكردەوە، بەر لە كارێكی ئازایانەی بەكۆمەڵی دانیشتووانی شاری فلۆریدا بۆ ڕزگاركردنی.

ڤیدیۆكە دیمەنی جوڵەی نامۆی ئۆتۆمبێلێك نیشاندەدات، پاش دووبارە جوڵەكردنەوەی لە ترافیكدا و گۆڕینی ئاراستەكەی بەرەو شەقامی بەرامبەر، لە شاری بۆنتۆن بیچ-ی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا.

دواتر ڕوونكرایەوە كە خاوەن و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە تووشی جەڵدە بووە و بەهۆیەوە لەهۆشخۆی چووە، لە ئاكامیدا ئۆتۆمبێلەكەی لە چوارڕیانەكە كەوتووەتە جوڵە.

لەوكاتەدا ژنێكی دیكە تێبینی دۆخی تەندروستیی شۆفێرەكە دەكات و بەڕاكردن خۆی پێدەگەیەنێت و شۆفێر و ڕێبوارانی شەقامەكە لە دۆخەكە ئاگاداردەكاتەوە بۆ هاوكاریكردنی لە وەستاندنی ئۆتۆمبێلەكە، بەرلەوەی بەهەموویان ئۆتۆمبێلەكە لە شەقامی بەرامبەر ڕابگرن.

پاش ڕاگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكەش جامەكەیان شكاند و شۆفێرەكەیان لێدەرهێنا.

پۆلیس ڕایگەیاند، پەرستارێك لە شوێنەكە بووە، پەیوەندی بە تیمی فریاكەوتنەوە كردووە و چارەسەری پزیشكیی سەرەتایی پێداوە بەر لە گەیشتنی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن.

پۆلیس ڤیدیۆكەی بۆ ڕێزلێنان لەو كەسانە بڵاوكردەوە كە تیایدا دەردەكەون و بەهۆی هەوڵەكەیانەوە ڕێگری لە گەورەبوونی ڕووداوەكە دەكەن و شۆفێرەكەش ڕزگاردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە دزەپێکراوەکانی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکەی ترەمپ لەگەڵ ماڵی زاوا عەرەبەکەدا بڵاودەبێتەوە

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تیڤانی ترەمپ کچەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هاوینەهەوارەکەی باوکی لە فلۆریدا…
Total
0
Share