یەكەم “قوربانی”ی دەستی جوجو پەرلەمانتارێكە و وێنەكانی بڵاوكرانەوە

ناسنامەی یەكێك لە قوربانییەكانی باندەكەی “جوجو” ئاشكراكرا كە سیاسەتمەدارێكی عێراقییە و پێشتر پەرلەمانتار بووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێك بە ناوی جوجو لە بەغداد دەستگیركرا كە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە و سەرۆكی باندێكی لەشفرۆشی و گێچەڵپێكردن بوو، جوجو هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریكییە و بەهۆی ڕەگەزنامەكەیەوە توانیبووی خۆی لە بەشێكی سیاسییەكانی عێراق نزیكبكاتەوە و تۆڕی فراوانی پەیوەندی لەگەڵ كەسایەتییە سیاسی و هونەری و سەرمایەدارەكانی عێراقدا دروستبكات، بەپێی لێدوانی لایەنە ئەمنییەكان چەندین كەسایەتیی ناودار كەوتوونەتە داوی جوجو و باندەكەیەوە.

بەپێی بەشێك لە چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق، یەكێك لەو سیاسییانەی گلاونەتە تۆڕی كارەكانی جوجو و باندەكەیەوە، زافڕ عانی پەرلەمانتاری پێشووی عێراقە.

زافڕ عانی یەكێكە لە كەسایەتییە سیاسییە دیارەكانی سوننە و سێ جار پەرلەمانتار بووە و لە هەرسێ خوولی 2005 و 2014 و 2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەندام بووە، دوو جار وەك سەرۆكی لیست بەشداریی هەڵبژاردنی كردووە، لە ساڵی 2020یشەوە سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عەرەبی و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پەرلەمانەكەیە.

عانی بڕوانامەی دكتۆرای لە زانستی سیاسەتدا هەیە و بەرلەوەی ببێتە پەرلەمانتار، ساڵانێكی زۆر لە كۆلێژی یاسای زانكۆی بەغداد مامۆستا بووە.

بابەتی پێشتر

یەكێتی: تیمی سەرۆکی حکومەت سزادانی سلێمانیان گواستەوە بۆ میدیاش

بابەتی دواتر

كیسنجەر: پوتین بڕوای سۆفیگەرانەیە و جیهان دوای جەنگی ئۆكرانیا دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share