سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: بایكۆتكردنی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشێلكردنی یاسایە

جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە ئەمڕۆ لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندن بانگهێشتنەكراون و دەڵێت، “بایكۆتكردنی ژمارەیەك لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن پێشێلكردنی یاسایە”.

بژار حەكیم، جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردن یاخود بانگهێشتنەكردنی میدیاكانی یەكێتی و بەشێك لە میدیاكانی سلێمانی، شكاندنی پڕەنسیپی كاركردنی ڕۆژنامەوانی و پێشێلكردنی یاسای كاری ڕۆژنامەوانییە لە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوە كرد، بەپێی یاسای كاری ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، دەزگاكانی ڕاگەیاندن مافی خۆیانە زانیاری وەربگرن و ڕووماڵی كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكان بكەن.

ئاشكرایكرد ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەت جێی نیگەرانیمانە و جیاكارییەكی زەقە لەنێوان دەزگاكانی ڕاگەیاندن و داوا لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم دەكەین بەیەكسانیی مامەڵە لەگەڵ دەزگاكانی ڕاگەیاندندا بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: وەرزی گەرما و شۆردنی بەردەرگا و ئۆتۆمبیل هۆکاری گرفتی کەمئاوین

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی سەربە وەزارەتی شارەوانی ئاشکرایدەکات، ئەگەرچی حکومەتی هەرێم هەوڵی پێویستیداوە بۆ دابینکردنی…
Total
0
Share