دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكە دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سكاڵای پارێزەرێك لەبارەی ناردنی 200 ملیاردینارەكەی بەغداد بۆ هەرێم كۆبێتەوە و بڕیار لەبارەی دەستووری بوون یان نەبوونی بدات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكە كۆبێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، كۆبوونەوەكە لەسەر سكاڵای پارێزەرێك بووە بەناوی (جەواد كازم عەلوان) كە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بووە.

ئەو پارێزەرە سكاڵای لەدژی مستەفا كازمی و عەلی عەلاوی وەزیری دارایی تۆماركردووە و داویكردووە كە دادگای فیدراڵی كە یەكلای بكاتەوە، ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم دەستوورییە یاخود نا؟.

بابەتی پێشتر

ئەستۆن ڤێلا 1-2 لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە، عێراق پشووی فەرمیی راگەیاند. لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 21ـی ئازاری…
زیاتر ببینە

حكومەتی عێراق دەرچووان دادەمەزرێنێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەرچووانی پەیمانگای نەوت دابمەزرێنێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share