لە بازاڕی هەولێر شەڕ و تەقەكردن ڕوویدا

لەناو بازاڕی هەولێر ڕووداوێكی شەڕ و تەقەكردن ڕوویدا و بەپێی وتەی شایەتحاڵان لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بووە.

ڕووداوەكە لە نزیك بنكەی ئاگركوژێنەوەی ناو بازاڕ ڕوویداوە و هیچ بریندارێك نییە، وەك ئەوەی شایەتحاڵان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا-یان ڕوونكردەوە.

سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تەقەكردنەكە بەهۆی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بووە لە بەردەم بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ناو بازاڕ.

“دوای ئەوەی کارمەندانی بنکەکە داوایان لە شۆفێرێک کردووە ئۆتۆمبێلەکەی لابدات و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە دەردەچێت، لەو نێوەندەدا بەهۆی توڕەبوونەوە تەقە كراوە” سەركەوت كاڕەش وای وت.

ڕوونیشیكردەوە، هیچ بریندارێک نیە و سەرجەم کارمەندان سەلامەتن، شۆفێرەكەش دەستگیركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: ئەو سیستمی باجەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە ئەسیکۆدا پێشکەوتووترە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو سیستمی باجەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە ئەسیکۆدا پێشکەوتووترە، هیچ سیستمێکیش…
شیروان میرزا
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر بانکەکان

ئەندامێکی خولی پیشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر…
Total
0
Share