چەند ئەنجامێکی سەرنجڕاکێش.. چیدەبێت گەر هەفتەیەک تۆڕەکانی پەیوەندی بەکارنەهێنێت؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژەی بەوە داوە، ڕاوەستان لە بەکارهێنانی تۆڕەکانی پەیوەندی بۆ ماوەی یەک هەفتە، دەبێتە هۆی باشبوونێکی بەرچاوی تەندروستی و کەمبوونەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.

توێژینەوەکە لالەین تیمێک لێکۆڵەری زانکۆی پات-ی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە و دەریخستووە، ڕاوەستان لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێگەکانی پەیوەندی بۆ ماوەی هەفتەیەک، دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی تەندروستیی ئەقڵی.

بەشداربوانی توێژینەوەکەیە، لە هەفتەکەدا 9 کاتژمێر کاتیان بۆ گەڕاوەتەوە، کە پێشتر لە هاتوچوون بە تویتەر و فەیسبوک و ئینستگرامدا بەفیڕۆیانداوە.

لە توێژینەوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، یەک هەفتە دوورکەوتنەوە لە تۆڕەکانی پەیوەندی بووەتە هۆی باشتربوونی گوزەرانی تاکەکان بە گشتی و نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێی کەمکردووەتەوە.

جێف لامبەرت سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە ڕوونیکردووەتەوە، هاتوچوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دیاردەیەکی بەربڵاوە، بە ڕادەیەک کە زۆربەی خەڵک بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن، لە کاتی چاوهەڵهێنانیانەوە تا ئەو کاتەی دەنوونەوە، پێوەی سەرقاڵ دەبن.

بابەتی پێشتر

پەیکەرێکی بالەی بە نرخێکی هەرزان کڕیوە و شتێکی چاوەڕواننەکراوی بەسەرهاتووە

بابەتی دواتر

تین هاگ بۆ مان یونایتد: ئەم هەشت یاریزانە بۆ فرۆشتن نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share