بێریڤان ئەیوب ئازاددەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ تا سبەینێ سێشەممە، ژنه‌ چالاکوان بێریڤان ئەیوب ئازادبكرێت.

دوای 19 مانگ مانەوە لە زینداندا، بێریڤان ئەیوب حەسەن ژنه‌ چالاکوانی دھۆک بڕیارە لە 24 كاتژمێری داهاتوودا ئازادبكرێت.

بێریڤان ئەیوب لە 13ی تشرینی یەکەمی 2020-ەوە دەستگیركراوە و لە هەولێر زیندانیكراوە. ئەو ژنە چالاكوانە خاوه‌نى پێنج منداڵه‌ و بەپێی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکراوە.

ئامەد پیران چالاكوانی ناوچەی بادینان، ئەمڕۆ دووشەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، بێریڤان ئەیوب ئەمڕۆ تا سبەی ئازاددەكرێت.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی 5-0 نیوکاسڵ

بابەتی دواتر

چەند هەواڵێكی تایبەت بە ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share