پەیامنێرمان لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە چەکی میلان هێرشیانکردەسەر سەربازگەیەكی توركیا.
ئاشكرایكرد، هێرشەكە بۆسەر سەربازگەی تورکیا لە کومەڵگەی سیریێ-ی سەر بە ناحیەی شێلادزێ لە قەزای ئامێدی كراوە.
ماوەی سێ هەفتەیە توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بە ناوی “كلیل چنگ” لە باشووری كوردستان بەرپاكردووە و شەڕ و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سەربازانی سوپای توركیادا بەردەوامن.
پێشتریش میدیای پەكەكە ڤیدیۆی هێرشی گەریلاكانی لە ڕێگەی چەكی میلانەوە بۆسەر سەربازگە و سەربازانی توركیا بڵاوكردووەتەوە.