شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەستگیرکردنی سێ چەکداری داعشی ڕاگەیاند، کە بەرپرسیارێتیان لە ڕێكخراوەكەداهەبووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردوەتەوە،”وەزارەتی ناوخۆ توانی سێ چەکداری داعش دەستگیربکات کە بەرپرسیارێتی جیاوازیان هەبووە لەناو ڕێكخراوەكەدا”.
باسی لەوەشكردووە، لەدوای وەرگرتنی زانیاریی وردی هەواڵگری و چاودێریکردنیان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ و دانپێدانانی ئەو چەکدارانەی لە ماوەی ڕابردوودا دەستگیرکرابوون توانیویانە چەكدارانە دەستگیر بكەن.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پێشتر ئەو چەكدارانەی داعش بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکرابوون و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان بەوەداناوە کە چەندین کردەوەی تیرۆرستیان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە و بەشدارییان كردووە لە کردەوەتیرۆرستییەکانی دژی هێزە ئەمنییەکانیش.