چێوەی هەماهەنگی: بووین بە 170 پەرلەمانتار و سوپڕایز بەڕێوەیە

چێوەی هەماهەنگی دوایین ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكرادەكات كە چوونەتە ڕیزەكانییەوە و دەڵێت، 170 پەرلەمانتارن.

توركی عەتبی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “لێكتێگەیشتنی ئەرێنی ژمارەی كورسییەكانی هاوپەیمانێتییەكەمانی زیادكردووە بۆ 170 كورسی”.

بەپێی وتەی عەتبی، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنەكاندا هەبووە و چەندین پەرلەمانتاری سەربەخۆ پەیوەندییان بە ڕیزەكانی چێوەی هەماهەنگییەوە كردووە بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەت.

ئەو سەركردەیەی چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، “لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشكەر و چاوەڕواننەكراو بەڕێوەیە و چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی تر دێنە ناو چێوەی هەماهەنگییەوە”.

بابەتی پێشتر

دەستگیركردنی سێ سەركردەی داعش ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

چەكدارەكان دەیان كەسیان لە نایجیریا كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share