بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە زانیاریی نوێی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوارەوە ئاشكراكرد

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “بەشێكی زۆری فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵیان بۆ ناردووین لەلای ئێمە ئامادەكراوە تائێستا هیچ ڕێنماییەكمان لەسەر مووچەی مانگی نیسان بەدەست نەگەیشتووە”.

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەشێكی زۆری فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی چواریان ناردووە و لای ئێمە ئامادەكراوە”.

ئاشكرایكرد، ” هیچ ڕێنماییەكمان لەسەر مووچەی مانگی چوار بۆ نەهاتووە، بەڵام ئێمە هەموو مانگێك لیستی مووچە ئامادەدەكەین”.

تائێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی ژمارەیەك لە مووچەخۆران و خانەنشینانی سەربازی بە كۆتانەهاتووە و بڵاوكراوەتەوە 10ی ئەم مانگەش دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكرێـت.

بابەتی پێشتر

هۆفنهایم 2-4 بایەر لیڤەرکوزن

بابەتی دواتر

بەهۆی مووشەكەكانی سەر هەولێرەوە دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share