لە سنووری ناحیەی ئەتروش بۆمبێك بە كەسێكدا تەقییەوە و قاچێكی لەدەستدا
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەپارێزگای دهۆك گواستییەوە، ئەمڕۆ شەممە بۆمبێك لە سنووری ناحیەی ئەتروشی سەر بە قەزای شێخان بە كەسێكدا تەقیوەتەوە و برینداربووە و بەپێی زانیارییەكان كەسەكە قاچێكی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوە كراوە، ئەو كەسە تەمەنی 40 ساڵانە و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.