جۆ بایدن كارین ژان پیێەری وەك وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی دیاریكرد كە دەبێتە یەكەم ژنە ڕەشپێست لە مێژووی ئەو وڵاتە ئەو پۆستە وەربگرێت.
كۆشپی سپیی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا شوێنگرەوەی جین ساكی، بۆ پۆستی وتەبێژی كۆشكی سپی، دیاریكردووە كە كارین ژان پیێەرە و لە 13ی ئەم مانگەوە دەستبەكاردەبێت.
دیاریكردنی كارین ژان پیێەر بە وتەبێژی كۆشكی سپی، دەبێتە یەكەم ژنە ڕەشپێست لە مێژووی ئەو وڵاتە كە ئەو پۆستە بەڕێوەببات.