لە شەنگال شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و یەبەشە بەردەوامە

شەڕوپێكدادان لە نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و یەبەشە لە سنووری قەزای شەنگال بەردەوامە و سەربازێكی سوپای عێراق كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان كە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە شەوی ڕابردووەوە لە ڕۆژئاوای سنووری قەزای شەنگال شەڕوپێكدادان لە نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و هێزەكانی یەبەشە ڕوویداوە و تائێستا وردەكاریی زەرەر و زیانەكانی شەڕەكە ڕانەگەیەندراوە.

سوپای عێراق داوای ڕادەستكردنی خاڵە سەربازییەكانی هێزەكانی یەبەشە لە سنووری شەنگال دەكات و ئەوانیش ڕەتیدەكەنەوە، بەو هۆیەوە شەڕ لەنێوان هەردوولادا بەرپابووە و تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و سەربازێكی سوپای عێراق كوژراوە.

پێشتر سوپای عێراق هێزی ناردبووە سەر بازگەی ئاسایشی ئێزیدخان لە كۆمەڵگەی دیگۆر و داوای لێكردوون سەربازگەكە ڕادەستبكەن، بەڵام ئاسایشی ئێزیدخان كە سەر بە یەبەشەیە، داواكەی سوپای عێراقیان ڕەتكردووەتەوە و لە ئاكامدا پێكدادان دروستبووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی:‏ هێزە ئەمنییەكانم ڕاسپاردووە بۆ دەستگیركردنی ‏ بكوژەكەی چەمچەماڵ و هەر كەسێك كە داڵدەی دابێت

بابەتی دواتر

لە وڵاتانی ئیسلامیدا سێ ڕۆژی جیاواز كرا بە یەكەم ڕۆژی جەژن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share