بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانيی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، كاریگەری خۆڵبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمدەبێتەوە و شەپۆلێكی لێزمەباران زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانيی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە كاریگەریی خۆلبارین كەمدەبێتەوە و دابارینی لێزمە باران و بروسكە دەستپێدەكات و زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە و دواتر لە ئێوارەدا كەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، سبەینێ سێشەممە لە كاتەكانی پاشنیوەڕۆ ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.